ئه‌م بابه‌ته ئامۆژگارێكی كورته ده‌رباره‌ی فه‌زڵی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان...له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌حكامه‌كانی...
Author: مامۆستا عه‌بدولله‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
زه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
قنووت ئه‌و دوعایه‌یه كه له نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه ده‌خوێنرێت له پاش هه‌ستان له ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له هه‌ر پێنج نوێژه‌كه، تا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.
Author: ئیدریس مه‌حمود
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
گومان له‌وه‌دا نییه كه سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.
Author: كۆمه‌ڵێ له زانایان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
Publisher: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
بابه‌تێكی پوخته ده‌باره‌ی مانای خۆیه‌كلاكردنه‌وه و گرنگی وپله‌ی نییه‌ت پاكی، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ڕوپامایی وجۆره‌كانی وبه‌شه‌كانی...
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
دانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
Author: حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org