چۆنیه‌تی حه‌ج و عومره كردن ، هه‌نگاو به هه‌نگاو ، به ئاسان ترین شێوه به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )...
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه باسی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی چونه به‌هه‌شت به فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.
ناوه‌رِۆكى ئه‌م كتێبه‌یه بریتى یه له : پێشه‌كی ، ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری :ناو و نه‌سه‌بی ، له دایك بوونی ،سیفات و ره‌وشتی ،ئیمامی بوخاری و زانست ،له خواترسانی ئیمامی بوخاری ،زیره‌كی و پێگه‌یشتویی ئیمامی بوخاری ، وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری ،مامۆستاكانی ،قوتابییه‌كانی ،نوسینه‌كانی،رووبه‌رو بونه‌وه‌ی فیتنه ،كۆچی دوایی ئیمامی بوخاری ،كتێبی (صحيح البخاري ) ،ناوی كتێبه‌كه ،رێبازی ئیمامی بوخاری له نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ،ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی (صحيح البخاري) ،پله و پایه‌ی (صحيح البخاري) له نێو كتێبه‌كانی تردا ،هه‌ردوو كتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم) كامیان صحيح ترن ؟ ، راڤه‌كردنه‌كانی (صحيح البخاري) شروحات ،المستخرجات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،المستدركات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،ئیمامی بوخاری وه‌كو فه‌قیهێك ....
Author: مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د قه‌رنی ناسینی ئه‌و خراپانه‌ی به هۆی شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو ڕوو ده‌ده‌ن وفێربوونیان فه‌ڕزێكه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتیه له: ١- گرنگی لابردنی په‌رده له‌سه‌ر شه‌ڕ وئاگاداركردنه‌وه لێی. ٢- شوێن كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانت ده‌با. ٣- نیشانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شوێن حه‌زو ئاره‌زوو ده‌كه‌وێت. ٤- چه‌ند نموونه‌یه‌ك له به‌دوا كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو. سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: سایتی فه‌رمووده.
Author: شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه په‌نا ببرێت و داوای فریاكه‌وتن بكرێت له غه‌یری خوای گه‌وره ،وده‌بێت جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای یارمه‌تی له جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاگادار بكرێنه‌وه له‌و ویرده نا شه‌رعیانه‌ی كه گومڕاكان ده‌یكه‌ن.
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز